بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەڕوان دەکرێت بەزوویی دانوستانەکانی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لەگەڵ جێراد کوشنەر لەخۆ بگرێت کە لە پێش دەستپێکردنی شەڕەوە پەیوەندی دیپلۆماسییان هەبووە.
سەرچاوەکان بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، تیمێکی سێ کەسی ڕاسپێردراوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ دەربازبوون لە ململانێی لەگەڵ ئێران.
ڤانس، ویتکۆف و کوشنەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئێرانی و ناوبژیوانان، دوای دانیشتنێکی درێژخایەنی دانوستان کە ٢١ کاتژمێری خایاند لە ئیسلام ئاباد.
لە کاتێکدا هێشتا وردەکارییەکانی خولی دووەمی دانوستانەکان ڕوون نییە، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە واشنتۆن لە ناوخۆدا دانوستان دەکات بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی نوێ، هەرچەندە تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەسەری نەبووە.
بەرپرسێکی ئەمریکی ڕوونی کردەوە کە “دانوستانەکانی داهاتوو لە ژێر لێکدانەوەدان، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە”.
Your Comment